لە کەلار ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت

لە کەلار ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، ڕای گەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک لە قەزای کەلار سووتا.

ئەمڕۆ سێشەممە 2017/9/5، پۆلیسی گەرمیان لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار و نزیک پارکی ژینا، ئۆتۆمبێلێکی مینی پاص گڕی گرت و دوای گەیشتنی پۆلیس و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بە گوتەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەکاتێکدا فیت پەمپی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیوە و ویستوویەتی کاری پێ بکات، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی گڕی گرتووە و جگە لە زیانی ماددیش زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

لەماوەی ڕابردوو بەهۆی خراپی بەنزینەوە چەندین ئۆتۆمبێل لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان گڕیان گرتووە و ڕۆژانەش لە سنوورەکان چەندین تانکەری بەنزین بەهۆی نزمی کوالێتییەوە ڕەوانە دەکرێنەوە.










باسنيوز
Top