بەرپرسێکی کۆمسیۆن رێنماییەک دەداتە هاووڵاتییان
کاروان جەلال، بەرێوبەری گشتیی داتا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنو راپرسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وادەی خۆتۆمارکردن لە کۆمسیۆن لە 28/8/2017 کۆتایی هاتووە، ”بەڵام ئەگەر پێویست بوو رەنگە چەند ڕۆژێک ماوەکە درێژ بکرێتەوە“.
کاروان جەلال هەروەها رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان تۆمار نەکردووە، دەتوانن سەردانی نزیکترین بنکەی تۆماری دەنگدەران بکەن، ”تا لەوێوە ئاسانکارییان بۆ بکرێت“.
باسنیوز
