خۆپیشاندانێکی گەورە لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت

خۆپیشاندانێکی گەورە لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت
ژمارەیەک هاووڵاتیی خۆپیشاندەری شارەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە گوللەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بریندار بوون.

سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 5/9/2017، نزیکەی 15 هەزار هاووڵاتیی بانە دوکان و بازاڕەکانیان داخست لە بەردەم پارکی (فەلەستین) لە شەقامی کەمەربەندی خۆپیشاندانێکیان دژی کوژرانی دوو کۆڵبەری شارەکە بە ناوەکانی حەیدەر فەرەجی / 21 ساڵ/ و قادر بەهرامی /45 ساڵ/ بە گوللەی سوپای ئێران، ساز کرد.

بەپێی زانیارییەکان، سوپای ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە لە شەقامەکاندا بڵاوەپێکراوە و تا ئێستا بە گوللەی هێزە ئێرانییەکان نۆ هاووڵاتیی بریندار بوون و زیاتر لە 10ـی دیکەش دەستگیر کراون.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، چالاکوانانی شارەکانی پیرانشار، سەردەشت و مەریوان پشتگیریی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکە دەربڕیوە و رایانگەیاندووە، سبەی چوارشەممە لەو شارانەش دەست بە خۆپیشاندان دەکەن.











باسنيوز
Top