بەھۆی فشارەکانی حەشدی شەعبییەوە گوندشینەکانە کوردەکان ناوچەکانیان جێ دەھێڵن بەھۆی فشارەکانی حەشدی شەعبییەوە گوندشینەکانە کوردەکان ناوچەکانیان جێ دەھێڵن

 بەھۆی فشارەکانی حەشدی شەعبییەوە گوندشینەکانە کوردەکان ناوچەکانیان جێ دەھێڵن  بەھۆی فشارەکانی حەشدی شەعبییەوە گوندشینەکانە کوردەکان ناوچەکانیان جێ دەھێڵن
بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ئاماژە بەوە دەدات کە بەھۆی فشارەکانی حەشدی شەعبییەوە زۆرێک لە گوندنشینەکانی ناوچەکە، شوێنەکانی خۆیان چۆڵکردووە.

شێخ جەعفەر مستەفا، بەپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ڕایگەیاند: "ئێستا لە سنوورەکەدا حەشدی شەعبی کێشەی دروست کردووە، بەو ھۆیەشەوە بەشێکی زۆر لە گوندنشینەکانی سنووری نەفتخانە، سەعدییە و قەرەتەپە ناوچەکانی خۆیان چۆڵ کردووە، پێشتریش دانیشتوانی نەفتخانە نیو ھێندەی شارێک دەبوو، بەڵام ئێستا تەنیا حەوت ماڵی تێدا ماوە".

بەپرسی لقی ١٥ی پارتی، ئەوەشی خستە روو کە میلیشیای حەشدی شەعبی، فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر دانیشتوانی ناوچەکە و بەتایبەت ناوچەی عەرەبە سونەنشینەکان، بەو ھۆیەشەوە ناوچەکان چۆڵ دەکرێن، دەشڵێت: "ئێستا ھاتوچۆ کردنی کوردەکانی سنووری خانەقین بۆ بەغدا زۆر ئەستەم بووە و ڕێگریان لێ دەکرێت".

ئاشکراشی کرد کە پێش جەژنی قوربان، سەرۆکی ئەنجومەنی مەندەلی کە ھاوکات بەرپرسی ناوچەی پارتییە، لە بازگەدا ڕێگری لێکراوە، کە داخلی بەغدا ببێت، لە لایەن نەقیبێکەوە لە بازگەکەدا ئاگادار کراوەتەوە کە بۆی نییە بچێتە ناو بەغداوە، تەنیا بیانوشی ئەوە بووە، کە ئەو کوردە.









باسنیوز
Top