جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ده‌یانه‌وێت كوده‌تای سیاسی بكه‌ن
مالكی له میانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كانی بابل گوتوویه‌تی: "پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی روون چاره‌سه‌رێكی نموونه‌ییه بۆ كێشه‌كانی ئێستای عیراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌و ئاراسته نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بییه‌ی كه پێویسته، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئایندهی عێراق یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
مالكی ده‌ڵێ: "ناكۆكی و ناته‌بایی نێوان لیسته‌كان، بووه‌ته گرفت له‌به‌ره‌ده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه ره‌هه‌ندێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیقلیمییان هه‌یه. هۆشداریشیداوه له په‌راوێزی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، خواستی كوده‌تای سیاسی خۆی مه‌ڵاسداوه".
مالكی ئاماژه‌ی به بوونی هه‌وڵێك كردووه تا له بایه‌خی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی كه‌مبكاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ده‌یانه‌وێت گوومان بخه‌نه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كان، به‌ڵام جه‌نگی داهاتووی ئێمه، جه‌نگی بونیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه كه به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه وێرانكران.
K24
