گەرمیان.. پێنج ئەندامی خێزانێک بە ڕووداوی ھاتوچۆ برینداربوون
کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕاگەیاند: "کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 4/9/2017 لەسەر ڕێگای گشتی کەلار ـ سلێمانی و لە نزیک گوندی (ڕەند عەلی خان)، بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە 5 ئەندامی خێزانێک برینداربوون کە دانیشتووی شاری کەلارن".
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی روون کردەوە کە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە شارەدێی باوەنوور چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە سیانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
ئاماژەی بەوەش دا "ھۆکاری ڕووداوەکە بۆ خێرایی زیاد و پابەندنەبوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە یاسا و ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێتەوە".
