فەرمانگەیەکی گشتی کارمەند بەشێوەی کاتی دادەمەزرێنێت
بەپێی ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمانگەی گشتیی پارێزگای ھەولێر، سەر بە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەستکەوتووە، ئاگاداری ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر دەکاتەوە، کە کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان بەشێوەی کاتی دادەمەزرێنێت.
ڕێنماییەکانیش بەو شێوەیەی خوارەوە، خراوەتە ڕوو:
1 - فۆڕمی تایبەت لە پەیجی فەرمانگە داونڵۆند بکرێت و پڕ بکرێتەوە و ببردرێتە نزیکترین بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سنووری نیشتەجێبوونی داواکار.
2 - ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕم لە 5/9/2017، دەست پێ دەکات، تا 10/9/2017، بەردەوام دەبێت.
3 - ڕێنماییەکانی دامەزراندن دەتوانن بگەڕێنەوە، بۆ لای بەڕێوەبەرانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سنووری نیشتەجێبوونیان.
bas news-
