نادرێ نادرۆف: گهلانی ڕووسیا و ئهمهریكا پشتوانی کوردستانن
پرۆفیسۆر (نادرێ نادرۆف)، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''بە زمانی دیپلۆماسییەوە دیارە، گەلانی جیهان دژی سەربەخۆییی کوردستان نینن، ئەوان دەیانەوێت دەولەتێکی کوردستانی لە ناوچەکەدا هەبێت؛ چونکە کوردستان بووهتە سەمبولێک بۆ بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی و، توانی ئوستوورەی داعش تیکبشکێنێت.''
به باوهڕی ئەو، ئەگەر هەندێک وڵات لەسەر کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم کیشەیان هەبێت، ئەوا بهو واتایه نییە کە لە دژی ریفراندۆمن، چونکە بۆ ئەوان دهركهوتووه کوردستان و گەلی کورد بریاریان داوە ئەم ریفراندۆمە بکەن، بۆیه ئەوان مامەڵە لەگەڵ گەل و ئیرادە و ئەنجامەکان دەکەن.
(نادرۆف) دهشڵێ، ''وەک چۆن پێشتر (سەرۆک بارزانی) جهختی كردووهتهوه كه ئەوان نایەنەوێت دەوڵەتێکی نەتەوەیی بۆ کورد دابمهزرێنن، بەڵکە دەوڵەتی كوردستان دهوڵهتی ئایین و پێکهاتە جیاوازهكانیش دهبێ و ئەمەش بۆ جیهان مانایەکی زۆر گرینگی ههیە. ئاشكرایه كه ئێستا کورستان مەڵبەندی پێکەوەژیانە، جیهانیش بە چاوێکی بەرزەوە سەیری کوردستان دەکات و، هیواداریشین ئەم دەوڵەتە ببێتە ماڵی تەواوی کوردان، چونکە زیاتر لە 50 ملیۆن کورد چاوەڕیی دەوڵەتی کوردستانە.''
kdp-
