باشماخ.. 48 تانکەر بەنزین ڕەوانەی ئێران دەکرێنەوە
ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، ڕاگەیاند: "دوای ئەوی لە ماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر تانکەر بەنزین لە ئێرانەوە ھێنرانە مەرزی باشماخ، پاش وەرگرتنی نموونە لێیان بۆ پشکنین، ئەوە بوو ئەو تانکەرانە لە پشکنین دەرنەچوون و بەو ھۆیەشەوە ڕێگەیان نەدراوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن".
ڕوونیشی کردەوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/9/2017، لەچوارچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتییان، خۆشبەختانە لە ڕێگەی لێژنەیەکی تایبەت بەکاری گەڕانەوە، توانرا 48 تانکەر بەنزینی کوالێتیی خراپ، ڕەوانەی ئێران بکرێنەوە، کە پێشتر لەوێوە ھێنر ابوون".
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ باسی لەوەش کرد، کە ھۆکاری گەڕانەوەی ئەو تانکەرانە، پەیوەندی بە دەرنەچوون لە پشکنین و نەبوونی ئەو پێوەرانەی کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ھاوردەکرنی سووتەمەنی و بە تایبەتیش بەنزین دیار کراون، ھەیە.
bas news-
