هۆزەعەرەبەکانی مووسڵ داوادەکەن مالیکی بە سیفەتی تاوانباری جەنگ دادگایی بکرێ
(موزاحم ئەلحویت) گوتەبێژی ھۆزەعەرەبەکانی مووسڵ لەراگەیندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ناردووە و تێیدا ھاتووە، دوای ئاشکرابوونی راستییەکان لەبارەی بوونی رێککەوتن لە نێوان (مالیکی ) و حزبوڵڵای لوبنانی و رێکخراوی تیرۆریستی داعش، وەک ھۆزەعەرەبەکان داوای دادگایکردنی (مالیکی) دەکەین، چونکە ئەو بەرپرسیاربووە لە رادەستکردنی پارێزگاکانی سوونییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ داعش کردووە کە بووە هۆی ئەو تاوانانەی بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی و سوونە و هەموو ئاینەکانی دی و پێکهاتەکانی دیکە کران، ئەمڕۆ لەبەرچاوی جیهان ئاشکرایە کە (مالیکی) دەستی لەهەموو ئەو تاوانانەدا هەیە و رێککەوتنی لەگەڵ داعشدا هەیە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، هۆزەعەرەبەکان داوا لە دادگایی نێودەوڵەتیی دەکەن کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ (مالیکی) بکرێتەوە بە سیفەتی تاوانباری جەنگ و هەڵکردنی فیتنەی تائیفی دادگایی بکرێ، ئێمە بێدەنگ نابین بەرانبەر مافی پێکهاتەکان بەتایبەت عەرەبی سوونە و سکاڵای فەرمیش لەسەر (مالیکی) لە دادگایی نێودەوڵەتی تۆماردەکەین کە وەک داعشێک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ.
kdp-
