لیژنەی باڵای ریفراندۆم؛ بە یەک تیم حزبە سیاسییەکان و کوردستانیان بانگەشەی ریفراندۆم دەکەن

 	 لیژنەی باڵای ریفراندۆم؛ بە یەک تیم حزبە سیاسییەکان و کوردستانیان بانگەشەی ریفراندۆم دەکەن
ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم (عەبدوڵڵا وەرتی) دەڵێ، لیژنەی راگەیاندن لە لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا ئامادەکاری کردووە بۆ بانگەشەی ریفراندۆم و هێزە سیاسییەکان و کوردستانیان بە یەک تیم بانگەشەی ریفراندۆم دەکەن.

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سبەینێ بانگەشەی ریفراندۆم دەست پێدەکات؛ سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بانگەشەی ریفراندۆم (د.عەبدوڵا وەرتی) ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستاندا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لیژنەی راگەیاندن لە لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا دەست بەکاربووە و ئەوان بەکاری بانگەشەی ریفراندۆم ھەڵدەستن و ھەرکاتێکیش بانگەشە دەستی پێکرد ھەموو حیزبەکانیش ھەماھەنگی دەکەن بۆ بانگەشە بۆ ئەو پرۆسەیە و بەھاوبەشی کۆمەڵێک چاڵاکی ئەنجام دەدەن.

(د.عەبدوڵا وەرتی) گوتیشی، ئامادەکاری تەواوکراوە لە بواری راگەیاندن و دیپلۆماسی و جەماوەری بۆ دەستپێکردنی بانگەشی ریفراندۆم، بۆیە ھەرکاتێک بانگەشە دەستی پێکرد ئەوانیش دەستپێدەکەن و حزبە سیاسیەکانیش پێکڕا خۆیان بۆ ھەڵمەتی ریفراندۆم یەکلایی دەکەنەوە.
(وەرتی) ڕوونیشی کردەوە، ئەمە پرسێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە ھێزە سیاسییەکان و کوردستانیان بە یەکتیم بانگەشە دەکەن و خەڵک ھوشیار دەکەنەوە کە ئەمە ئەرکی ھەموو ھێزە سیاسییەکانە و کێبرکێی تێدا نییە و پێکەوە کاری بۆ دەکەن.
kdp-
Top