هاتنی شاندی باڵای شیعه بۆ ده‌ستی به دهستیكردنی كوردستانه و كات كوشتنه
عه‌بدوڵا ئاگرین، چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "وا باسكراوه له‌م رۆژانه شاندی باڵای هاوپه‌یمانی شیعه‌كان دێته كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بكات، من داوا له سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ده‌كه‌م، به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئه‌م شانده ره‌ت نه‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و چاودێره‌ی سیاسی، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "هه‌رچه‌نده پێم وایه ئامانجی ئه‌م شانده زیاتر ده‌ستی بهدهستیكردنی كوردستانه و هیچیان له هه‌گبه نییه، چونكه ده‌یانه‌وێت سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان شل بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌كرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌بێ هیوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ئاشكراشی كرد، كه دوای راگه‌یاندنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم، بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رابگه‌یه‌نرێت، بۆیه لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌رچی ئۆفه‌ره بیخه‌نه به‌رده‌می كوردستان تا په‌شیمان بێته‌وه.
باسنيوز
