شاسوار عەبدولواحید داوا لە کۆمسیۆن دەکات گرووپەکەی وەک قەوارەی سیاسی بۆ ڕیفراندۆم بناسێنێت

 شاسوار عەبدولواحید داوا لە کۆمسیۆن دەکات گرووپەکەی وەک قەوارەی سیاسی بۆ ڕیفراندۆم بناسێنێت
شاسوار عەبدولواحید، نووسراوێک ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەکات و داوایان لێ دەکات وەک قەوارەیەکی سیاسی بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گرووپەکەی بناسێنن.

واژۆی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا)ی بەسەرەوەیە کە بە ناوی سەرۆکی گرووپی (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان واژۆی کردووە، داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان کردووە کە وەک قەوارەیەکی سیاسی گرووپە چەند کەسییەکەی بناسێنێت، تاوەکوو بەشداری لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقدا بکەن.

لە هەمان نووسراودا شاسوار عەبدولواحید باسی لەوە کردووە کە ئەگەر وەک قەوارەیەکی سیاسی نەیناسێنن، ئەوا پەنا بۆ ڕێگەی دیکە دەبات.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە 4/9/2017، شاسوار عەبدولواحید لە ڕێگەی پارێزەرێکەوە نووسراوەکەی ئاراستەی کۆمسیۆن کردووە.

بەهۆی ئەو قەرزە زۆرانەی لەسەر کۆمپانیاکەی هەیە لەلایەک و ئەو سکاڵایانەی بە تۆمەتی نایاسایی کارە بازرگانییەکانی لە دژی تۆمار کراوە لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر هەیە شاسوار عەبدولواحید، هاوشێوەی ڕوشدی سەعید، خاوەنی کۆمپانیای (عادل موتەحیدە)ی لێ بێت، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی کە هەوڵدانی ئەم دواییەی شاسوار عەبدولواحید بۆ بەشداریکردن لە پرسە سیاسییەکان، لە هەوڵە سیاسییەکانی ڕوشدی سەعیدەوە نزیکە.









باسنیوز
Top