فڕۆکە تورکییەکان بارەگاکانی پەکەکە لە دێرەلوک بۆردومان دەکەن

 فڕۆکە تورکییەکان بارەگاکانی پەکەکە لە دێرەلوک بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری شارەدێی دێرەلوک لە شارۆچکەی ئامێدیی پارێزگای دھۆک، بۆردومان دەکەن.

مەحمود نھێلی، بەڕێوەبەری شارەدێی نھێلی رایگەیاند: "بۆردومانەکە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 4/9/2017 کراوەتە سەر بارەگاکانی پەکەکە لە سەرگەلی کۆن، کورکۆ و زەرک".

ھاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان چەندین جار داوایان لە پەکەکە کردووە بنکە و بارەگاکانی لە گوندەکانی باشووری کوردستان بکێشێتەوە.










باسنیوز
Top