چەمچەماڵ.. کەسێک برایەکی خۆی کوشت
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "شەوی رابردوو 3 لەسەر 4/9/2017 ، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کەسێک تەقەی لە برایەکی خۆی بەناوی (س. ش) لە دایکبووی 1986، کرد و برینداری کرد".
پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و گواستنەوەی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4/9/2017 بریندارەکە گیانی لەدەست دا، ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
باسنيوز
