گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: گۆڕان نایه‌وێت په‌رله‌مان كارا ببێته‌وه
له‌م رۆژانه كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌جدی ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "پارتی ده‌یه‌وێت پێش ڕیفراندۆم په‌رله‌مان كاراببێتهوه و كاری خۆی بكات".
له‌وباره‌وه د.محه‌مه‌د عه‌لی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بزووتنه‌وه‌ی گۆراِن نایه‌ته پێشه‌وه و ناشیه‌وێت په‌رله‌مان كاراببێتهوه، خۆشی له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌شارێته‌وه".
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی، ئه‌وه‌شی خسته روو: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌تی كه په‌رله‌مان ئاوا بمێنته‌وه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه".
باس‌نیوز
