پڕۆژه‌ی هه‌یكه‌لی ئیداره‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێـت
پڕۆژه‌ی هه‌یكه‌لی ئیداری ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌درێته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕگه و خاڵه‌كانی له‌لایه‌ن هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
غه‌زوان داودی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، راگه‌یاند: "پڕۆژه‌كه هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بریتییه له دروستكردنی هه‌یكه‌لیه‌تی ئیداره‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه بڕیاره بكرێته پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئیداره‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا راسته‌وخۆ به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، ستراتیژیه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش له‌و رێگایه‌وه ده‌بێت، چونكه پێمان وایه هه‌رێمی كوردستان خه‌مخۆرانه تر و كارایانه‌تر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كار ده‌كات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسل، ئه‌وه‌ش روون كرده‌وه، كه ره‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی ئیداره‌ی شاره‌كه، دووباره له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌و باره‌وه بۆچوونیان یه‌كه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له گه‌نجانی ئه‌و سنووره له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ن و بڕیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی بدرێت".
باس‌نیوز
