یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌رده‌وامه له هه‌وڵدان
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێشتا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی داواكاریی یه‌كێتی نه‌داوه‌ته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
له‌وباره‌وه قادر ره‌زگه‌یی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌و باره‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌ت له‌سه‌ر خه‌ته تا په‌رله‌مان كارا ببێته‌وه له‌ناویاندا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیانین تا له‌و باره‌وه قسه‌ی گۆڕانیش وه‌ربگرین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "ده‌مانه‌وێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شداری بكه‌ن".
باس‌نیوز
