ئه‌نه‌كه‌سه :مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌ناوچه‌كه هه‌یه به‌ئاشكرا حزبوڵا و داعش رێككه‌وتن ده‌كه‌ن و "پێویسته حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی جدی هه‌بێت"
ئیبراهیم برۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، راگه‌یاند: "مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌ناوچه‌كه هه‌یه به‌ئاشكرا حزبوڵا و داعش رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، ره‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بێت قۆناغی داهاتوو باش نابێت، چونكه تائێستا 17پاسی تیرۆریستانی داعش به درێژایی 700 كم بۆ سنووری ھه‌رێمی كوردستان و عێراق بگوێزرێنه‌وه، جێگه‌ی سه‌رسورمانه".
سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه هه‌ڵبه‌ته نازانرێـت تاچه‌ند حكوومه‌تی عێراق لێی ئاگاداره، له هه‌موو بارێكدا ئه‌مه قبووڵكراو نییه و مه‌ترسیێكی گه‌وره ھه‌یه، ره‌نگه به‌شێكیش سیناریۆی شاراوه بێت له‌نێوان هێزه گه‌وره‌كان.
ئاشكراشی كرد كه ھه‌ندێكیش له‌و چه‌كدارانه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه له سنووری عێراق نزیك ده‌بنه‌وه،گوتیشی: "پێویسته حكوومه‌تی عێراق ھه‌ڵوێستێكی ڕوونی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ھه‌بێت".
باسنیووز
