سنە.. فێستیڤاڵێكی گەورەی ئەسپی کوردی بەڕێوە دەچێت

سنە.. فێستیڤاڵێكی گەورەی ئەسپی کوردی بەڕێوە دەچێت
یەكەم فێستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی كوردی بە مەبەستی ناساندنی بە جیهان لە شاری سنەی بەڕێوە دەچێت.



سەرۆكی ئەنجوومەنی سوارچاكەكانی پارێزگای سنە لەو بارەیەوە راگەیاند: "كۆتایی هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ باشترین جۆرەكانی ئەسپی ڕەسەنی كوردی لە فێستیڤاڵێكی نموونەییدا نمایش دەكەین كە چەندین بەشی وەك سەمای سوارچاك و پێشبڕكێ و دیاریكردنی جوانترین ئەسپ و چەند بڕگەیەکی تر لەخۆ دەگرێت".



فەیزوڵا پیری گوتیشی: "ئەم فێستیڤاڵە لە هۆڵی وەرزشیی 22ی گوڵانی سنە بەڕێوە دەچێت و دەمانەوێ لەو رێگەیەوە هەم ئەسپی رەسەنی كوردی بە خەڵكی ئێران و جیهان بناسێنین، هەم كەرتی گەشتیاریی ناوچە كوردییەكانیش ببوژێنینەوە".



ئاشكراشی كرد: "بۆ یەكەمجار ئەو فێستیڤاڵە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەوە پەخش دەكرێت و خەڵكی ئێران و جیهان دەتوانن بینەری بن".



لە رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین ناوەندی پەروەردە و بەخێوكردنی ئەسپی رەسەنی كوردی هەیە.
bas news-
Top