لە هەولێر كوردانی رۆژئاوا بۆ پشتیوانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن

لە هەولێر كوردانی رۆژئاوا بۆ پشتیوانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
لە ئێواره‌ی ئەمڕۆوە ژمارەیەكی بەرچاوی كوردانی رۆژئاوای كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر دەستیان بە ئاهەنگێڕان كردووە وەك پشتیوانییەك لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.


ئاهەنگەكە تا ئێستەش لە پاركی شانه‌ده‌ری هەولێر بەردەوامە، سه‌دان كوردی رۆژئاوای كوردستان به‌شدارییان كردووە.


به‌شدارانی ئاهه‌نگه‌كه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دەكەن به‌ "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن و هه‌مووان به‌شداری ریفراندۆمه‌كه‌ بكه‌ن.


ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رۆژی 25/9/2017 له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌دەچێت.
bas news-
Top