پارێزگاری كەركووك وەڵامی میدیای عەرەبی و توركمانی دەداتەوە
که‌ناڵێکی پێکهاته‌ی تورکمانی لە كەركووك ره‌خنه‌ی له‌و وته‌یه‌ی نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک گرت كە لە كۆبوونەوەیەكی هەفتەی رابردوودا گوتبووی "ئێمه هه‌ر دهریاندهکهین له‌دوای ئه‌وه"، وەها لێكیاندابووەوە گوایە مەبەستی كردنە دەرەوەی عەرەب و توركمانەكان بووە.
دكتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم له دواین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکدا له 29-8 به‌شداری کرد، که تیایدا بڕیار درا ریفراندۆم پارێزگای که‌رکووکیش بگرێته‌وه و له دانیشتنه‌که‌دا روو ده‌کاته رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت و به چرپه پێی ده‌ڵێ "ئێمه هه‌ر دهریاندهکهین له‌دوای ئه‌وه"، دوای ئه‌و وته‌یه هه‌ردووکیان پێده‌که‌نن.
ئه‌و وته‌یه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و که‌ناڵى ئاسمانى تورکمان ئێلى-ش له راپۆرتێکی دوو خوله‌ک و نیویدا به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و کوردی وته‌که‌ی پارێزگاری که‌رکووک چه‌ند جارێک لێده‌داته‌وه ده‌پرسێ پارێزگار مه‌به‌ستی کێیه؟ هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌و وته‌یه شتی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ی پارێزگاری که‌رکووک له کاتێکدابوو که کۆبوونه‌وه‌که به‌بێ به‌شداری هه‌ردوو پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان به‌ڕێوه چووه.
نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى پارێزگارى که‌رکووک، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێ "ئه‌و ڕاپۆرته‌ى که‌ناڵى تورکمان ئیلى که هه‌ندێک له میدیاکان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گواستیانه‌وه زانیارى نادروست و قسه‌ى هه‌ڵبه‌ستراوى له‌خۆ گرتووه که هیچ بنه‌مایه‌کى نییه سه‌باره‌ت به لێدوانێکى دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم بۆ ده‌رکردنى میدیاکارانى تورکمان و عه‌ره‌ب"، به‌ڵام راپۆرته‌که‌ی که‌ناڵی تورکمانی ئیلی سه‌ر به پێکهاته‌ی تورکمان له شاره‌که له راپۆرته‌که‌یدا باسی ده‌رکردنی میدیاکاران ناکات.
نووسینگه‌ی پارێزگاری که‌رکووک ده‌ڵێ "لێدوان و قسه‌ى بێ بنه‌مایان داوه‌ته پاڵ پارێزگارى که‌رکووك، لەمبارەیەوە دكتۆر نه‌جمه‌دین ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووە که هه‌ندێک له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن پێیان راگه‌یاندووه که خوازیاربوونه به‌شدارى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بکه‌ن، به‌ڵام له ترسى ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له میدیاکان بیکه‌نه بابه‌تێک بۆ تانه‌دان لێیان، ئه‌و کاره‌یان نه‌کردووه، هه‌ر بۆیه پارێزگارى که‌رکووک گوتى میدیاکاران له کاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنه‌که دوورده‌خه‌ینه‌وه و دواتر له کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌کارییه‌کانیان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى پارێزگارى که‌رکووک هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ دادگا ده‌کات له‌و که‌ناڵ و میدیایانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو کردووەته‌وه.
bas news-
