راوێژکاری سەرۆکی فەڵەستین؛ گەلی فەڵەستین بە دڵ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورده بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی
(د. عه‌بدولڵا سه‌عید وه‌یسى) سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، "له شوێنى حه‌وانه‌ى خۆمان له‌شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز له‌گه‌ڵ شاندى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ئیسلامى هه‌رێم پێشوازیمان له (د. مه‌حموود سدقى ئه‌لهه‌بباش) كه‌سایه‌تى دیارى فه‌ڵه‌ستینى و ڕاوێژكارى كاروبارى ئایینى و پێوه‌ندییه ئیسلامییه‌كانى سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستین كرد و له دانیشتنێكدا دواى به‌خێرهاتنیان بارودۆخی به‌ڕێوه‌چوونی حه‌ج و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان خرانه به‌رباس."
(مه‌لا عه‌بدوڵڵا) گوتیشى، "له وته‌یه‌كدا باسمان له مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌ب به‌گشتیی و فاكته‌ره هاوبه‌شه‌كان و كێشه‌كانی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی داعش و پاكتاوكردنی درێژخایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی له لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا كرد و ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه كێشه‌ی گه‌لی كورد كێشه‌ی هاوڵاتیبوونه و به‌درێژایی مێژوو چاره نه‌كراوه، بۆیه شه‌راكه‌ت له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و كۆتاییه و ریفراندۆم رێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ببینه دوو دراوسێی باش و كورد به مافه ره‌واكانی خۆی بگات له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانی کە ھەمووان مافیان پارێزراو بێت".
پێوه‌ست به بۆچوونی ڕاوێژكارى ئایینى سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستین، ناوبراو وێڕای نیشاندانی دڵخۆشى خۆى به‌دیدار و بینینى زانایان و شاندى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو (مایه‌ى شانازیمه، كه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی دانیشتووین) و رۆڵی كوردانی له فه‌له‌ستین به‌رز نرخاند و تا ئێستاش گه‌ڕه‌كێكی كوردنشین له شاری خه‌لیلدا هه‌یه و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره كه‌سێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد بووه، گه‌لی فه‌له‌ستینی به دڵ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورده بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ھەمیشە وەک دۆست و برا سەیری گەلی کوردی ئازاى كرووه و ، هه‌ستده‌كه‌ین كه هه‌مان موعانات و كێشه‌ی مێژوویی هاوبه‌شمان هه‌یه، مایه‌ى شانازیه كه گەلی کورد؛ توانیویەتی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی خۆی پاراستووه و ھیوای سەرکەوتن ده‌خوازم لە ڕیفراندۆمی ٢٥ ی ئەیلوول هیواخوازین گەلی کورد به مافه ڕه‌واكانی خۆی بگات له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانی کە ھەمووان مافیان پارێزراو بێت".
رۆژى 25 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ هه‌رێمى كوردستان ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجام ده‌دات و تا دێت پاڵپشتى و پشتیوانییه‌كان له‌ئاستى ده‌ره‌وه فره‌وانتر ده‌بێ .
kdp-
