مەحموود ئێزدی: ده‌ستبه‌ری مافی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا، وابه‌سته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
(مەحموود ئێزدی) بەرپرسی لقی شیخان پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''لەم سنووره‌دا ژمارەیەکی زۆری پێکهاتەکان دەژین كه لە مەترسیێکی گەورەدان، چونکە جیۆگرافیایان وایە کەوتوونەتە نێو خه‌ڵكێكی توندڕۆوه، ئینجا ئەگەر ئەم دەشتە نەگەڕێتەوە سەر ئیداره‌ی هەرێمی كوردستان ئەوا کارەساتی گەورە روو دەدات.''
لە دەشتی نەینەوادا ژمارەیەکی زۆی پێکهاتەکان دەژیێن (مەسیحی و ئێزدی و شەبەک) و له ساڵی 2014دا بە هۆی بۆشاییی لەشکەری عیراقی و بەرگرینەکردنی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، ناوچەکه کەوتە بەر پەلاماری داعش و دەستی بەسەر ناوچەکه‌دا گرت و دواتر پێشمەرگە، به قوربانیدانی زۆره‌وه تەواوی ناوچەکانی ئازاد کردنه‌وه.
بەرپرسی لقی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه گه‌رم به ڕووداو و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی جیاوه، مافه‌كانیان پارێزراو بن و له ئارامیدا بژیێن، پێویستە پارێزگاری لە خۆیان بکەن و هه‌وڵ بده‌ن ناوچه‌كه‌یان بکرێتە پارێزگایەک سەر بە هەرێمی کوردستان.
kdp-
