ئیبراھیم برۆ: پێویستە بهغدا ھەڵوێستی ڕوونی لەبارەی هێنانی تیرۆریستانی داعش بۆ سنوورەکەی ھەبێت
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئیبراھیم برۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پێشتر زۆر جار شەر لەنێوان ھێزەکانی سووریا دروست دەبوو، بەڵام ئەمە جاری یەکەمە بهبەرچاوی ھێزە نێودەوڵەتییەکانهوه رێککەوتنێک لەنێوان حیزبوڵڵا و شیعە و رژێمی سووریا دروست دەبێت. 17پاسی تیرۆریستانی داعش بە درێژاییی 700کم بگوێزرێنهوه بۆ سنووری ھەرێم و عێراق جێگەی سەرسورمانە!. ههڵبهته نازانین تاچەند حکوومەتی عێراق لێی ئاگادارە، له ههموو بارێكدائەمە قبووڵکراو نییە و مەترسیێکی گەورە ھەیە.''
بهگوێرهی زانیارییهكانی (ئیبراھیم برۆ)، ئەو چەکدارانە ھێنراون بۆ سنووری عێراق لە ناوچەی میادیە و ئەلبوکەمال لەسەر رووباری فورات، بەڵام ھەندێکیش لە سنووری ھەرێمی کوردستان نزیک دەبنەوە، '' ئهمه مەترسیێکی زۆر گەورەیه، دوێنێیش لەو ناوچەیەدا داعش هێرش و جموجۆڵی ههبووه.''
(ئیبراھیم برۆ) جهخت دهكاتهوه، ''ئەوەی گرینگە ئهوهیه، پێویستە حکوومەتی عێراق ھەڵوێستێکی ڕوونی ھەبێت لەسەر ئەو پرسە، چونکە مەترسی ھەیە ھەم لەلایەن داعشەوە و ھەمیش لەلایەن حەشدی شەعبییهوه، ئاخر ھەردووکیان مەترسیدارن.''
kdp-
