کۆمسیۆن، داوای ناوچە کوردستانییەکانی بۆ ئەنجامدانی راپرسی پەسەند کرد
لە ماوەی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاو ناحیەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمیی کۆمسیۆنیان ئاگادارکردەوە کە دەیانەوێ ناوچەکانیان لە پرۆسەی ریفراندۆمدا بەشداربن، سەبارەت بە وەڵامی کۆمسیۆن، (شیروان زرار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت،" لەماوەی رابردوو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە نووسراوی فەرمیی داوایان لە ئێمە کردبوو کە پرۆسەی ریفراندۆم لە ناوچەکانی ئەوانیش ئەنجامبدرێ و ئێمەش ئەو داواکاریەی ئەوانمان پەسەند کردووە و بە نووسراوی فەرمیی وەڵاممان داونەتەوە کە ئامادەن ریفراندۆم لەو ناوچانە ئەنجام بدەین.
دەشڵێ، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
پێشووتریش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە دوو ئۆفیسی خۆی لە کەرکووک و مووسڵ کردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە 25/9ی ئەمساڵدا ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەشداری ریفراندۆم بکەن.
kdp-
