ماجد بازرگان: بڕیارە لەمحەفتەیەدا شاندێکی هاوپەیمانی شیعە سەردانی هەرێم بکەن

ماجد بازرگان: بڕیارە لەمحەفتەیەدا شاندێکی هاوپەیمانی شیعە سەردانی هەرێم بکەن
(ماجد بازرگان) ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم دەڵێ، بڕیاروایە تا کۆتایی ئەم حەفتەیە شاندێکی هاوپەیمانی شیعە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

دوای ئەوەی شاندی ریفراندۆمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و پەیامی گەلی کوردستانیان پێدان کە لە ٢٥ی ٩ی ئەمساڵدا هەرێمی کوردستان ریفراندۆم ئەنجام دەدات، ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم (ماجد بازرگان) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بڕیارە تا کۆتایی ئەم حەفتەیە شاندی هاوپەیمانی شیعە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و گفتوگۆ لەبارەی ریفراندۆم بکەین.

شاندی ریفراندۆمی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆی زۆریان لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد، وەک (ماجد بازرگان) دەڵێ، هاوپەیمانی شیعە پێشنیارێکیان کرد کە ریفراندۆم بۆ وادەیەکی دیکە دوابخرێ، بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە و، پەیامی هەرێمی کوردستانمان سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ دووپاتکردنەوە کە ریفراندۆم لە وادەی خۆیدا دەکرێ.
kdp-
Top