گه‌نجێكى شارى هه‌ولێر له روبارى خه‌لان بیاو خنكا
عه‌مید عیماد كه‌نعان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، راىگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رووبار‌ى خه‌لان بیاو له سنوورى شاره‌دێى خه‌لیفان له ده‌ڤه‌رى سۆران، له‌كاتى مه‌له‌كردندا، كوڕه گه‌نجێكى خێزانێكى گه‌شتیار به‌ناوى (م. . ع) خنكا".
دواتر، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى له ده‌وروبه‌رى ڕووداوه‌كه بوون، ته‌رمى گه‌نجه خنكاوه‌كه له رووبار ده‌رهێندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، گوتیشى: "ناوبراو ده‌رچووى پۆلى شه‌شه‌مى ئامادییه، ته‌رمه‌كه‌شى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى سۆران كرا".
باس‌نیوز
