كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان ناوى مردووان له لیستى ده‌نگده‌راندا ده‌سڕێته‌وه
دكتۆر (خاڵس قادر)، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كردستان له لێدوانێكدا ڕاىگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی داواى لێكردین ئامارى مردوانیان بۆ بنێرین بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌كانیان له لیستى ده‌نگدان بۆ پڕۆسه‌ى ریفراندۆم ده‌ربهێنن، لیستێكى نوێى ناوی مردووانمان بۆ كۆمسیۆنه‌كه نارد".
گوتیشى: "لیسته‌كه ناوى ئه‌و كه‌سه مردووانه‌ى تێدایه كه له‌دواى دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌وه مردوون و نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌س ده‌بن به‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه كۆمسیۆن ناوه‌كان له لیستى ناوى ده‌نگده‌رانى پڕۆسه‌ى ریفراندۆم و ڕاپرسى ده‌رده‌هێنێت، بۆ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌گه‌ر داوایان لێكردین لیستى مردووانى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى دواییشیان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین.
بڕیاره ڕۆژى 25 / 9 / 2017 ، ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌واوى ئاماده‌كاریان ده‌ستیان پێكردووه‌و ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش ( 5 / 9 / 2017) بانگه‌شه‌ى پڕۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ى 17 ڕۆژ به‌رده‌ام ده‌بێـت.
باس‌نیوز
