سنە.. فێستیڤاڵێكی گەورەی ئەسپی کوردی بەڕێوە دەچێت
سەرۆكی ئەنجوومەنی سوارچاكەكانی پارێزگای سنە لەو بارەیەوە رایگەیاند: "كۆتایی هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ باشترین جۆرەكانی ئەسپی ڕەسەنی كوردی لە فێستیڤاڵێكی نموونەییدا نمایش دەكەین كە چەندین بەشی وەك سەمای سوارچاك و پێشبڕكێ و دیاریكردنی جوانترین ئەسپ و چەند بڕگەیەکی تر لەخۆ دەگرێت".
فەیزوڵا پیری گوتیشی: "ئەم فێستیڤاڵە لە هۆڵی وەرزشیی 22ی گوڵانی سنە بەڕێوە دەچێت و دەمانەوێ لەو رێگەیەوە هەم ئەسپی رەسەنی كوردی بە خەڵكی ئێران و جیهان بناسێنین، هەم كەرتی گەشتیاریی ناوچە كوردییەكانیش ببوژێنینەوە".
ئاشكراشی كرد: "بۆ یەكەمجار ئەو فێستیڤاڵە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەوە پەخش دەكرێت و خەڵكی ئێران و جیهان دەتوانن بینەری بن".
لە رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین ناوەندی پەروەردە و بەخێوكردنی ئەسپی رەسەنی كوردی هەیە.
باسنیوز
