کۆڕەک تیلیکۆم: تۆمەتەکانی زین دوورن لە ڕاستی و داوای مافی یاسایی دەکەین

 کۆڕەک تیلیکۆم: تۆمەتەکانی زین دوورن لە ڕاستی و داوای مافی یاسایی دەکەین
لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە کۆمانیای زین بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم هەڵی بەستوون، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ کێشەی تەکنیکن و دوورن لە ڕاستی.

لە بەشێک لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە: " وەكوو كۆمپانیای كورەك تیلیكۆم ڕادەگەیەنین كە لێدوانەكانی كۆمپانیای زین دوورن لە ڕاستی و بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە بەشداربوانی ئەم هێڵە، ئيمه ئەم لێدوانانه وەك ناوزرڕاندنى كومپانياكەمان هەژمارى بو دەكەين و داواى مافى ياسايى خومان دەکەين".

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

سەبارەت بە لێدوانەكانی كۆمپانیای زین كە كۆمپانیای كورەك تیلیكۆم تاوانبار دەكات، گوایە لە كوردستان كومپانياى كۆرەك تيليكۆم ڕێگره له پەيوەنديكردنى بەشداربوانى به تۆڕەکەی، ڕادەگەیەنین كە ئەم مژارە پەیوەستە بە كێشەیەكی تەكنیكی و زۆر نۆرماڵه و هيج پەیوەندیی بە سیاسەتی كاركردنی كۆمپانیای كۆرەك تیلیكۆمەوە نییە.

ڕوودانی هەر كێشەیەكی تەكنیكی و كەموكورتی كۆمپانیای زین نابێتە هۆكاری تاوانبار نیشاندانی كۆمپانیایێكی تر.

بە پێچەوانەوە كۆرەك تیلیكۆم لە كوردستان هاوكار و ڕێخۆشكەری كۆمپانیاكانی تری پەیوەندیكردن بووە و بەپێی توانا دەرفەتی بۆ ئەم كۆمپانیانە ڕەخساندووە و بەپيچەوانەی كۆمپانیاكانی تر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بەربەستیان بۆ كار و خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای كۆرەك تیلیكۆم دروست كردووە و تا ئێستا زیاتر لە 150 تاوەری كورەك لە شوێنە جیاجیاكانی عێراق سووتێندراون و تەقێندراونەتەوە، بەڵام تا ئيستا ئێمه كومپانيایەكمان تۆمەتبار نەكردووه، هەروەها مانگانە لایەنێك لە باشووری عێراقەوە دەبێتە هۆكاری ڕاگرتنی مایكرۆڤەكانی سەرەكى، یاخود تەشویش خستنە سەر پەیوەندییەكانی كۆرەك تیلیكۆم.

هەروەها ماوەی 8 ساڵە كۆمپانیای حكوومیی عێراقی قبووڵ ناكات كۆرەك تیلیكۆم بۆ بەرفراوانكردنی خزمەتگوزارییەكانی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سوود لە كێبلی ڤایبێرئۆپتیكیان وەربگریت، بەڵام هەردوو كومپانيه ركەبەرەكانی كۆرەك له رۆژی يەکەمەوه كراوەن و سوودى لێ وەردەگرن.

وەكوو كۆمپانیای كورەك تیلیكۆم ڕادەگەیەنین كە لێدوانەكانی كۆمپانیای زین دوورن لە ڕاستی و بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە بەشداربوانی ئەم هێڵە، ئيمه ئەم لێدوانانه وەك ناوزرڕاندنى كومپانياكەمان هەژمارى بو دەكەين و داواى مافى ياسايى خومان دەکەين.










باسنیوز
Top