بەڕێوەبەری نەوت و کانزای سلێمانی بانگی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت

 بەڕێوەبەری نەوت و کانزای سلێمانی بانگی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت
سەرۆكی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژن بەرپرسێكی ئیداری سلێمانی بانگهێشتی ئەنجومەنی پارێزگای دەكەین.

غالب محەمەد، سەرۆكی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی چەند جارێك و بە شێوازی جیاواز داوای ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی نەوت و كانزای سلێمانیان لە ئەنجومەنی پارێزگا كرد، ئامادە نەبوو بێت، ئێستا لە بەرنامەماندا هەیە، كە دوای تەواوبوونی پشووی جەژن بانگهێشتی ئەنجومەنی بكەین، بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوە لەسەر چەند بابەتێك بدات".

سەرۆكی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەشڵێت: "تا ئێستا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزا (ئۆك)ەی بە چەندین تەنكەر بەنزین لە خاڵە سنوورییەكانەوە داوە، كاتێك ئەو بەنزنخانەش داخلی سلێمانی كراون و بەهۆی خراپیی كوالیتیەكەیانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەوەش گومانی لای ئێمە دروست كردووە، ئایا دەستی لەو كارەدا هەیە، یان كەمتەرخەمە بەرامبەری، نازانین، بەڵام كاتێك بانگهێشتی ئەنجومەن كرا، ئێمە پرسیاری خۆمان دەكەین، ئەگەر وەڵامەكانی ئەویشمان بەدڵ نەبێت، ئەوكاتە ئەندامانی ئەنجومەن لە بڕیاردان لەسەر مانەوە، یان نەمانەوەی لە پۆستەكەی دەست كراوە دەبن لە بڕیارداندا".

پێشتر لە خاڵە سنوورییەكانی سنووری سلێمانی دەست بەسەر چەندین تەنكەر بەنزینی كوالێتی خراپدا گیرا، كە لە ئێرانەوە هاوردە كرابوون.










باسنیوز
Top