هەریر ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 گەنجی كردە قوربانی
سەرچاوەیەك لە شوێنی ڕووداوەكە رایگەیاند، دوای كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو یەكشەممە 3-9-2017 لەسەر ڕێگای گشتیی هەریر-هەولێر، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 گەنج لەناو ئۆتۆمبێلێك گیانیان لەدەست دا".
وەك هاووڵاتییانی دەڤەرەكە ئاماژەی بۆ دەكەن، بۆ چەندین جارە لەو رێگایە ڕووداوی هاتوچۆ دەكەوێتەوە و خەڵكانێك دەبنە قوربانی و پێویستە شۆفێران لەپێناو سەلامەتی خۆیان و سەرنشینەكانیان لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا هۆشیار بن
باسنیوز
