کرماشان.. پێنج هاووڵاتیی کورد دەستگیر کران

 کرماشان.. پێنج هاووڵاتیی کورد دەستگیر کران
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی شاری (ڕوانسەر)ی سەر بە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر کردووە.



بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ڕوانسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی (قۆڕیقەڵا)ی سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوستووەتەوە.



ناو و ناسنامەی ئەو پێنج هاووڵاتییە کورد بریتییە لە: "ئومید فەیزی کوڕی ئەمیر، ئەسعەدی سەیادی کوڕی حوسێن، موسلم نادری کوڕی مەنسوور، بێهنام بەهرامی کوڕی محەممەد سەعید و یەعقووب باباخانی کوڕی مەحموود".



بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی دەستبەسەر و ڕوانەی شوێنێکی نادیار کراون.



هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو پێنج هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.



باسنيوز
Top