بەرپرسانی سنووری باشماخ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نیگەرانن

 بەرپرسانی سنووری باشماخ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نیگەرانن
بەرپرسێکی سنووری نیودەوڵەتی لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەڕێوەبەران و ئیدارەی سنووری باشماخیان هەڵبەستووە، نیگەرانی دەردەبڕێت و دەڵێت هیچیان ڕاست نین.



بەرپرسێكی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ رای دەگەیەنێت ئەو تۆمەتانەی كە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاڕاستەی ئیدارەی مەرزی باشماخیان كردووە لەبارەی رێگەدان بە هاوردەكردنی تانكەرە بەنزینی خراپی ئێرانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان راست نین و دەشڵێت "مانگی رابردوو زیاتر لە(200) تانكەر بەنزینی ئێرانی، رێگەیان لێ گیراوە و دراونەتە گومرگی باشماخ، تاكوو بەپێی یاسا بۆ وڵاتی ئێرانی بگەڕێننەوە".



"عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرپەرشتیاری تاقیگەی پشكنینی سووتەمەنیی مەرزی باشماخ، راگەیاند: تاقیگەكەی ئێمە ڕۆژانە كاری پشكنین بۆ هەموو ئەو تانكەرانەی سووتەمەنی و بەنزین دەكات كە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەكرێن و بە هیچ شێوەیەكیش رێگە بە هاوردەكردنیان نادات".



گوتیشی "لە رێكەوتی (1/8/2017/ بۆ 1/9/2017) تانكەری بەنزین لە ئەنجامی دەرنەچوونیان نێردراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی باشماخ تاكوو بەپێی یاسا كاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی سەرچاوە كە ئێران بۆ ئەنجام بدرێت".



ئاماژەی بەوەش كرد: "بەداخەوە لەم قەیرانی نەبوونی مووچەیەدا و سەرباری كاركردنی بەردەوام و زۆری كارمەندەكانمان، كە مانگانە زیاتر لە206 شەعات دەوام دەكەن، لەبری دەستخۆشی بۆیان تۆمەتیان ئاڕاستە دەكرێت لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەوەش جێگەی نیگەرانیمانە.



هاوكات " رێكەوت زەكی"، جێگری سەرۆكی لێژنەی وزە و پیشەسازی و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: "پێش هاتنی جەژنی قوربان، لە كۆبونەوەیەكماندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، قسەمان كرد لەبارەی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ رێگەگرتن لەهەر هەوڵێكی نوێ كە بیەوێت لە باشماخەوە بەنزینی خراپ هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت".



گوتیشی "لە رێگەی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، بە نووسراوی فەرمی، خاڵی سنووری باشماخمان ئـاگادار كردەوە لەوەی ڕێگە نەدەن هەر بەنزینێك كە پێشتر یان لە داهاتوودا، ئەگەر لە پشكنین دەرنەچووبێت بێتە هەرێمەوە".




باسنيوز
Top