ده‌زگای خێرخوازی بارزانی: له یه‌ك مانگدا هاوكاریی زیاتر له 200 هه‌زار خانه‌واده‌مان كردووه
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و ده‌زگا خێرخوازییه وێنه‌یه‌كی نێردراوه و له به‌شێكیدا هاتووه"له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان 11 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت هاوكاری ده‌كرێن و بڕی (1.161.500$) پێشكه‌شی (4646) منداڵانی بێباوك كراوهلهرۆژانی جه‌ژندا، (277) سه‌ر مه‌ڕ و (30) جوانه‌گا ده‌كوژرێنه‌وه و دابه‌شی سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره‌كان ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:-
به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین. ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ باشتربوونی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی كه لە هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ده‌ژین، هاوكات ئومێدی باشتربوونی ره‌وشی ژیان و باروگوزه‌رانی دارایی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌خوازین. لەم راگەیەندراوەدا کۆی چالاکییەکانی دەزگاکەمان كه خۆی له ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربان و پاش جه‌ژنیش ده‌بینێته‌وه‌و تێیدا خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و منداڵانی بێباوك و برا پێشمه‌رگه‌كانمان و ئاواره‌و په‌نابه‌ران له خۆده‌گرێت بۆ رای گشتی به‌پێی سێكته‌ره‌كانی كاركردنی ده‌زگا بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژن و رۆژانی جه‌ژن رادەگەیەنین.
له‌سێكته‌ری چاودێریی ئازیزاندا، هاوكاری مادیی پێنج مانگ پێشكه‌شی(4646) منداڵی بێباوك له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان كراوه كه بڕی (1.161.500$) ملیۆنێك و سه‌دو شه‌ست و یه‌ك هه‌زار و پێنجسه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه‌و هه‌ر منداڵێك بڕی (250$) دووسه‌دو په‌نجا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخانكراوه.
له‌سێكته‌ری خۆراكدا، پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر (11.000) یازده هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكان و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان دابه‌شكردووه، كه هه‌ر پارسێلێكی خۆراك 24 كیلۆگرامه و له 8 ماده‌ی خۆراكی كوالێتی به‌رز پێكهاتووه. هه‌ر له‌هه‌مان سێكته‌ردا له رۆژانی جه‌ژندا هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی گۆشتی قوربان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا (277) سه‌ر مه‌ڕ و (30) جوانه‌گا ده‌كوژرێنه‌وه به‌سه‌ر ئاواره‌كانی چادرگه‌ی حه‌سه‌ن شام و چه‌مه‌كۆر و خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شاری كه‌ركووك و خه‌ڵكی ناو شاری موسڵ دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها (13) تۆن خواردنه‌وه گازییه‌كان له‌گه‌ڵ (1) تۆن مۆز بۆ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك دابینكراوه.
له سێكته‌ری ناخۆراكیدا، جلوبه‌رگ و پێڵاو و پێداویستی جه‌ژن بۆ 4 هه‌زار منداڵی ئاواره‌ی موسڵ له چادرگه‌ی ئاواره‌كانی حه‌سه‌ن شام دابه‌شكراوه. هاوكات(146) منداڵی بێسه‌رپه‌رشت له پارێزگاكانی هه‌ولێرو كه‌ركووك و دهۆك و سلێمانی هاوكاری مادی بۆ هه‌ر منداڵێك (125.000) سه‌دو بیست و پێنج هه‌زار دینار و دیاری جۆراوجۆریان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه پێشكه‌شكراوه. بۆ منداڵانی بێباوكی په‌نابه‌ری رۆژئاواش به‌هه‌مانشێوه دیاری و جه‌ژنانه‌ی بۆ (200) منداڵ دابینكراوه له‌گه‌ڵ ئاشناكردنیان به نمایشی ئه‌سپسواری.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین كۆی چالاكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌مانگی (8) له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی كاركردنی له كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران بخه‌ینه‌ڕوو كه تێیدا (620) چالاكی بووه‌و تێیدا (214.513) خێزان كه ده‌كاته (1.167.534) كه‌س له تێكڕای چالاكیه‌كاندا سوودمه‌ندبوون كه به‌مجۆره‌بووه:
له سێكته‌ری خۆراك (28.159) خێزان كه ده‌كاته(158.086) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
له‌سێكته‌ری ناخۆراك (3.001) خێزان كه ده‌كاته (21.411) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
له‌سێكته‌ری په‌روه‌رده (766) قوتابی سودمه‌ندبوون.
له سێكته‌ری ئاوهڕۆو پاككه‌ره‌وه (3.557) خێزان كه ده‌كاته (29.796) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
له سێكته‌ری هه‌لی كار‌و خۆشگوزه‌رانی (1.426) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
له سێكته‌ری پاراستن (5.857) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
له سێكته‌ری ته‌ندروستی (147) خێزان و (567) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
له‌سێكته‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامان (114) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
له سێكته‌ری هه‌ماهه‌نگی و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپدا (179.494) خێزان كه ده‌كاته (949.391) كه‌س سوودمه‌ندبوون.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه به‌خشه‌ر و سپۆنسه‌ره‌كانمان بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ده‌ستی پڕه‌وه هاوكاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ین. بۆیه سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت سوپاس و پێ‌زانین بۆ خێرخوازانی خه‌ڵكی كوردستان كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و قەیرانه قورسه ئابوورییه‌ی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه، به متمانه‌وه هاوكارییه‌كانیان له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشكه‌شی منداڵانی بێباوك و خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن. كه جێی خۆیه‌تی ئاماژه‌یان پێ بده‌ین كه بریتی بوون له(ده‌سته‌ی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی (سعودیه)، كه‌سایه‌تی خێرخواز و وڵاتی كوێت و كۆمپانیای الیسرهو فریاكه‌وتنی ئیسلامی و كه‌ناڵی جه‌زیره، هه‌ردوو كۆمپانیای (تین‌و و گۆلدن درینك). هاوكات له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانمان له كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران و دانیشتوانی كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كوردستاندا سوپاسی هه‌ریه‌كه له (ده‌وڵه‌تی كوێت، رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی، مانگی سووری ئیماراتی، UNHCR,UNICEF,WFP) ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكارمانن و پێكه‌وه پرۆژه‌ی گرنگ له‌بواری مرۆیی‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
لەکۆتاییدا، دووبارە پیرۆزبایی جەژن لە هەمووان دەکەین و بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە کار‌و چالاکیە خێرخوازیەکانمان بۆ خزمەتی سەرجەم پێکهاتەو توێژەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی.
bas news-
