عه‌مار حه‌كیم باسی قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ شەممە عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی باسی لە قوربانیدانەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیشەوە رایگەیاند كە ئەم ڕێگەیە كێشه‌كان چارەسەر ناكات.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئه‌مڕۆ له میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كانی رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان له به‌غدا، كه شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆیان وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی جەژن دیاری كردبوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا له باره‌گای سه‌ره‌كی ره‌وته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س له په‌یڕه‌وانی ره‌وته‌كه‌ی رایگه‌یاند "ئه‌م جه‌ژنه له كاتێكدایه ئێمه ئه‌و خاكه‌مان وه‌رده‌گرینه‌وه كه تیرۆر پیسی كرد، شاره‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، گه‌له ستهملێكراوهكهمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كانی دوای ئه‌وه‌ی ململانێیه‌كی پاڵه‌وانانه‌مان برده‌وه له خراپترین و ناشرینترین تیرۆر كه چه‌رخی نوێ به‌خۆوه‌ی بینیوه".
باسی له قوربانیدانی هێزه چه‌كداره‌كان لە دژی داعش كرد و گوتی "برایانمان له هێزه چه‌كداره‌كان له هه‌موو به‌شه‌كان هیچیان له زیره‌كی و ئیراده كه‌م نییه و بۆ جیهانییان سه‌لماند كه ئه‌وان توانیان گه‌وره‌ترین گرووپی تیرۆریستی له تاواندا ببه‌زێنن". گوتیشی "چیرۆكی پاڵه‌وانی و قوربانیدانی ئه‌وان شاهید ده‌بێت بۆ نه‌وه‌كان بۆ له‌سه‌ر زیره‌كی سوپای و پۆلیس و حه‌شد و پێشمه‌رگه‌ی ئێمه و خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هێزه چه‌كداره نیشتمانییه‌كانمان بونیاد بنێینه‌وه، چونكه شورای نیشتمان و ناسنامه‌ی عیزه‌ت و به‌ره‌و پێشچوونیهتی".
هه‌روه‌ها لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستانیشەوە كه له 25ی ئه‌یلوولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، حەكیم گوتی "عێراقی یه‌كگرتوو گه‌ره‌نتی ئازادی و هێز و بهرهوپێشچوونمانه، له‌گه‌ڵ رێز و پێ‌زانین و شانازی زۆرمان له برایانمان له نیشتمان، پێیان ده‌ڵێین عێراق به‌شی هه‌موومان ده‌كات، كوردستان ئازیزه لای ئێمه و گه‌وره‌یه له دڵماندا، گه‌ل و خاك و سه‌ركرده‌یان، نیشتمان مافی گه‌له‌كانه، به‌ڵام عێراق نیشتمانی كوردستانه، نیشتمانی كوردی ئازیزمانه، وه‌كو چۆن نیشتمانی عه‌ره‌ب و توركمان و شه‌به‌ك و مه‌سیحی و سابیئه و ئێزیدی و هه‌موو عێراقییه رهسهنهكانه".
گوتیشی "مادام مافه‌كان له ده‌ستووردا پارێزراوه، بۆچی به‌دوای نه‌خشه‌ی دیكه بۆ ناكۆكی و یه‌كتربڕین بگه‌ڕێین، ئه‌وه‌شی پێی وایه جیابوونه‌وه كێشه‌كان كۆتایی پێ بێنێت ئه‌وا هه‌ڵه‌یه، چونكه كێشه‌كان قه‌ده‌ری نیشتمانهكانه، ئیتر گه‌وره بێت یان بچووك، به‌ڵكو قه‌ده‌ری سه‌ركرده گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه كێشه‌ی گه‌له‌كانیان و نیشتمانه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاشتی و بهرقهرارییان پێ ببه‌خشن".
bas news-
