وه‌زیری ناوخۆی توركیا: پەیەدە چەکەكانی ئەمەریكا رادەستی پەكەكە دەكات
سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند سۆیلو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكدا به‌ره‌نگاری پەكەكە ده‌بنه‌وه، هاوپه‌یمانانی ئەوان زۆر به‌روونی ده‌ڵێن هاوكاری په‌یه‌ده ده‌كه‌ن.
هەروەها گوتی "ئه‌و زانیاری هه‌واڵگرییانه‌ی ئه‌م به‌یانییه گه‌یشتوون، شتی خۆش نین، دووباره له رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه، به‌تایبه‌تی بابه‌تی مووشه‌ك كه له دووره‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن، ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ رای گشتی باس كردووه كه كاتێ هه‌وڵ دراوه دزه‌ی پێبكرێته ناو توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه. ئه‌وانه رووداوگەلێک نین ئێمه له هاوپه‌یمانانمانی ده‌پرسینه‌وه ئه‌وانیش له خۆیان. ئه‌مریكا ده‌ڵێ هاوكاری په‌یه‌ده ده‌كه‌م، له بنه‌ڕه‌تدا به ئه‌نقه‌ست بێت یان نا، به‌خواستی خۆی بێت یان نا، به‌ڵام پشتیوانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ په‌كه‌كه دێت له‌ناو توركیا".
گوتیشی "ئێمه گه‌لێكین، دهوڵهتێكین كه به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و توركیا تا ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی دژبه‌یه‌كی نه‌نواندووه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانان، ناشینوێنێ، به‌ڵام هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌كی هاوپه‌یمانانمان به‌رامبه‌ر ئێمه به پێویستی زانیوه ئێمه رێوشوێنی به‌رزتر بگرینه‌به‌ر. ئه‌وه ساده‌ترین مافی خۆمانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌چینه قۆناغێكه‌وه كه زیاتر وریابین".
bas news-
