ڕووداوێکی هاتوچۆ لە قەرەھەنجیر 13 قوربانی لێکەوتەوە

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە قەرەھەنجیر 13 قوربانی لێکەوتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی کەرکووک - سلێمانی، لە نزیک شارۆچكەی قەرەهەنجیر بەھۆی
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە 13 کەس بوونە قوربانی.


بەڕێوبەری پۆلیسی ھاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند "کەمێک لەمەوبەر بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر لە نێوان کەرکووک - سلێمانی لە نزیک شارۆچكەی قەرەهەنجیر، 13 كەس بوونە قوربانی کە 3 کەسیان بەھۆی ڕووداوەكەوە گیانیان لەدەست دا.


عەقید عومەر عەبدولکەریم بەڕێوبەری پۆلیسی ھاتوچۆی شارۆچکەی چەمچەماڵ راگەیاند كە ڕووداوەکە ھیچ پەیوەندیەکی بە شارۆچکەی چەمچەماڵەوە نییە، بەڵام وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی دەزگا ئەمنیەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کردووە.


ئاماژەشی بەوە کرد كە ئۆتۆمبێلەکە 13 سەرنشینی تێدا بووە، بەھۆی تیژڕەویەوە تووشی وەرگەڕان بووەە. بە داخەوە دوو ئافرەت و منداڵێک گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا لەنێو بریندارەکاندا برینی 8 كەس سەخت بووە و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
bas news-
Top