چالاكوانێكی بواری ژنان بۆ عه‌لی باپیر: من عاشقی باپیرم دەمەوێ ببمە ژنی چواره‌مت
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێنانی ژنی چواره‌م له‌لایه‌ن ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌وه لێكه‌وته‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و چه‌ند كه‌سێك پشتگیری و ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بواری ژنان به‌شێوه و له ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه ڕه‌خنه‌ی ئه‌و كاره‌ی لێده‌گرن و له نوێترین لێكه‌وته‌دا چالاكوانێكی ژنان ده‌ڵێ من "عاشقی باپیرم و ده‌مه‌وێ ببمه ژنی چواره‌مت".
خه‌ندان جه‌زا چالاكوانی بواری ئافره‌تان نووسینێكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت"وەرە من بخوازە بێ سێ‌ودوو دەتکەمە هاوسەرم ،هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێ‌و نابێ ،بەلێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەلە لەخزمەتدا دەوەستم".
ئه‌و چالاكوانه نووسینكه‌ی له‌شێوه‌ی شعر بڵاوكردووه‌ته‌وه و له به‌شێكی دیكه‌دا ده‌شڵێ"دەمەوێ ژنت بم تاحالیت کەم 4 ژن بەرامبەر 4 مێردە ! لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم چیژ چیە و چۆنە ،تەنها سواربونی سەرتەختێکی خەونییە یان تەنها میزکردنێک نییە باپیر ،حالیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفرێ بۆسەر ئەوسەرین".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و چالاكوانه‌ی بواری ئافره‌تانه:-
من عاشقی باپیرم
دەمەوێ من ببمە ژنی چوارەمت ،بیستم دەتەوێ ژنی جوارهەم مارەببری !
وەرە من بخوازە بێ سێ‌ودوو دەتکەمە هاوسەرم ،هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێ‌و نابێ ،بەلێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەلە لەخزمەتدا دەوەستم
دەمەوێ من بخوازی دەزانی بۆ هەموشەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە بەلام لەفەرهەنگو دەسنوسی خۆم .لەوچیرۆکەدا دەمەوێ فێرت کەم
ژن مانای چی !
پەیوەندی نیوان دوو رەگەزبە واتای چی!
خێزان چ واتا‌و چ پێگەو چ رۆلێکی هەیە !
دەمەوێ فێرت کەم ژن بون بەواتای نانکردن و مال خاوێن‌کردن و قاچ هەلبرین نییە باپیر !
دەمەوێ ژنت بم تاحالیت کەم ٤ ژن بەرامبەر ٤ مێردە !
لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم چیژ چیەوچۆنە ،تەنها سواربونی سەرتەختێکی خەونییە یان تەنها میزکردنێک نییە باپیر
حالیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفرێ بۆسەر ئەوسەرین
سەرلەنوێ داستانی عیشقت بۆدەلێمەوە تا حالی بیت عیشق چ دەریایەکی بێسنورە نەمەرزی هەیەو نە ناسنامە
وەرە بامن و تۆ برۆین بۆمانگی هەنگوینی تانیشێنت دەم مانای مانگا دۆشین نییە باپیر!!
کەهاتی تەنها مەیە ناسنامەو ئەدرەسی هەموژنەکانی ترت بهێنە تا ناونوسیان کەم بۆ پەیداکردنی دۆستێکی نوێ چونکە وەک تۆ مافیان هەیە.
گەرهاتی گیرفانەکانت بتەکێنە لەبری دۆلار‌و دراو پریانبکە لە یاسای بەرابەری
جانتا دبلۆماسیەکەت فرێدە کۆلەپشتێک لەئازادی لەگەل خۆت بهێنە
وەرە بافێرت کەم دۆست گرتن تەنها بەنەخوێن کردنەوەنیە باپیر.
خەندان جەزا
باسنيوز
