سلێمانی.. كه‌سێك به هۆی هێرشی ئاژه‌ڵێكی قوربانییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
عیسا محێدین، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، ڕایگەیاند: "لە یەکەمین رۆژی جەژنی قورباندا 530 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کردووە، لەو ڕێژەیەش 88 کەس بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی فریاکەووجن خەوێنراون".
گوتیشی:" لەماوەی 12کاتژمێری دووەم رۆژی جەژندا 250 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان کردووە و 13 حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ و 15 حاڵەتی شەڕە چەقۆ و 1 حاڵەتی تەقەکردن تۆمار کراوە".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بەھۆی قوربانیکردنەوە، حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و كه‌سێك كه سەرقاڵی قوربانی‌کردن بووە به‌ڵام لەلایەن ئاژەڵەکەوە هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
باس‌نیوز
