ئه‌مساڵیش كوردانی ئێزدی هیچ ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان ساز ناكه‌ن
بابه چاوێش، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانی ئێزدی له په‌رستگه‌ی لالش گوتی: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه(2-9-2017) جه‌ژنی قوربانی ئێزدییانه و پێش چه‌ند ساڵێك له په‌رستگای لالش ڕێوڕه‌سمی ئه‌و جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌چوو به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌به‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتووه هیچ ڕێوڕه‌سمێك ساز ناكرێت".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ ڕێوڕه‌سمێكی جه‌ژنه‌كانی ئێزدی له په‌رستگای لالش به‌ڕێوه‌ناچێت و به‌نیازیش نین له داهاتووش هیچ چالاكییه‌ك به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان ده‌بێت.
باس‌نیوز
