ژنێكی كوردی نێو ڕیزه‌كانی داعش خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
ئه‌و ئافره‌ته كورده و ناوى كه‌ژاڵ عه‌لییه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى سنوورى پارێزگاى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه.
دواى خۆرادهستكردنى، كه‌ژاڵ به پێشمه‌رگه‌ى گوتووه: "هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ى به‌ر له حه‌وت مانگ له مووسڵ كوژراون".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له كرماشانه‌وه روویانكردووه‌ته توركیا و له‌وێوه چوونه‌ته سووریا و پاشان هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ك چه‌كدارێكى داعش چووه‌ته مووسڵ و له‌وێ كوژراوه.
دواى كوژرانى هاوسه‌ره‌كه‌ى، كه‌ژاڵ رویكردووهته ته‌له‌عفه‌ر و ماوه‌ى پێنج مانگ له ته‌له‌عفه‌ر ژیاوه.
كه‌ژاڵ باسى له‌وه‌شكردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ى ناچاریكردووه په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه بكات و پێى وتووه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى بكات، بێبه‌شى ده‌كات له كوڕه ته‌مه‌ن دوو ساڵییه‌كه‌ى.
كه‌ژاڵ عه‌لى سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ى، راشیگه‌یاندووه، ئه‌وان له ئاكامى بۆمبابارانێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا له مووسڵ كوژراوون.
باسنيوز
