حاجییان لەسەر کێوی عەرەفە دوعا بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان دەکەن

حاجییان لەسەر کێوی عەرەفە دوعا بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان دەکەن
حاجییانی کوردستان لەسەر کێوی عەرەفە لە شاری مەککەی قیبلەی موسڵمانان، دوعا بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان دەکەن.


، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، مامۆستا مەسعود کانی کوردەیی، مامۆستای ئایینی و یەکێک لە حاجییانی کوردستان دوعای سەلامەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و داوای لێخۆشبوون بۆ شەهیدان دەکات.



مامۆستا مەسعود کانی کوردەیی دوعا بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان دەکات و حاجییانیش بە یەک دەنگ دەڵێن ئامین.



بەهۆی پەیوەندیی پتەوی کوردستان و سعودیە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رێزێکی تایبەت لە حاجییانی کوردستان دەگرن و بە تابلۆی ”بەخێر بێن حاجییانی دەوڵەتی کوردستان“ پێشوازییان لێ دەکەن.



لە وەرزی حەجی ئەمساڵ (1438ـی کۆچی)، زیاتر لە پێنج هەزار و 500 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بەشدارن، تاوەکو ئێستا یەک حاجیی کورد بە ناوی حەسەن کامیل، کە خەڵکی پارێزگای دهۆک بوو، گیانی لەدەست داوە.
BAS NEWS-
Top