ڕانیه.. له‌یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژندا مێرمنداڵێك كوژرا
دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینى (1/9/2017) له یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قورباندا له پاركێكى شارى ڕانیه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه مێرمنداڵێك كوژرا و پۆلیسى سنووره‌كه‌ش بكوژه‌كه‌ى ده‌ستگیر كرد.
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له پاركى ده‌روازه‌ى شارى ڕانیه، دواى دروستبوونى ده‌مه‌قاڵه له نێوانیان، مێرمنداڵێك به‌ناوى (م ، ئا)ى ته‌مه‌ن (15) ساڵ، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژرا".
گوتیشى: "كوژراوه‌كه قوتابى بووه و به چه‌قۆ كوژراوه، دواى كوژرانیشى، ته‌رمه‌كه‌ى بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواستراوه‌ته‌وه".
گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشكراشى كرد، كه دواى ڕووداوه‌كه، پۆلیش توانى بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكات و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستى پێكردووه.
bas news-
