به‌شداریكردنى كه‌ركووك له ڕیفراندۆم باڵانسى پرۆسه‌كه و سه‌رخستنى به‌هێزتر ده‌كات
ئازاد جه‌بارى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند: "به‌شداریكردنى كه‌ركووك له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلاى بووه‌ته‌وه و به‌بێ هاووڵاتیانی كه‌ركووك نه ڕیفراندۆم ده‌كرێت، نه ده‌توانین سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ڕابگه‌یه‌نین، چونكه ئه‌و شاره هه‌زاران ڕۆڵه‌ى قاره‌مانى بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌خشیوه، بۆیه به‌شداریكردنى له ڕیفراندۆم، باڵانسی سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرسه نیشتمانییه به‌هێز ده‌بێت".
گوتیشى: "ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بڕیارێكى چارهنووسازمان داوه، كه كه‌ركوك به‌شدارى ڕیفراندۆم بكات، له ڕووى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیشه‌وه، كه‌ركوك پرۆسه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، بۆیه بڕیارماندا به‌شدارى ڕیفراندۆم بكه‌ین".
به‌پێویستیشی ده‌زانێت میدیاكان تیشك بخه‌نه سه‌ر شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان، به‌تایبه‌تى شارێكى وه‌كو مه‌نده‌لى كه هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ى كورده.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه به‌شداریكردنى كه‌ركووك له ڕیفراندۆم سه‌نگى مه‌حه‌كه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى كورد، ناكرێت ڕیفراندۆم به‌بێ كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌نده‌لى به‌ڕێوه بچێت.
bas news-
