سەرۆکی لێژنەی فەتوا: لە بری قوربانیکردن باشترە ھاوکاریی مادی ھەژاران بکرێت
د.عیرفان رەشید، سەرۆکی لێژنەی فەتوا لە شاری سلێمانی، سەبارەت بە قوربانیکردن لەجەژنی قوربان و ھاوکاری کەسانی ھەژاران ڕاگەیاند: "بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، مسوڵمانان وەک ئەرکێکی ئایینی قوربانی دەکەن، بەڵام ھەرکەسێکی فەقیر و ھەژار پێویستی بەپارە بوو، باشتروایە لەبری قوربانی بە بڕێک پارەی دیاریکراو ھاوکاریی کەسانی ھەژار و نەدار بکرێت، یان کەسێک نەخۆش بوو یاخود پێویستی بەنەشتەرگەری بوو، باشتر وایە پارە بدەی بەو نەخۆشە بۆ ئەوەی بتوانێت چارەسەری پزیشکی بکات".
سەرۆکی لێژنەی فەتوا، ئەوەشی خستە روو: "قوربانیکردن یەکێکە لە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ھەروەھا ڕێگایەکە بۆ ھاوکاریکردنی کەسانی ھەژار، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی لە جەژنی قورباندا قوربانی دەکەن، ماڵە ھەژارەکان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بەو قوربانییە ھاوکاری چەند ماڵە ھەژارێک بکرێت".
bas news-
