حاجییەکی کورد لەسەر کێوی عەرەفات کۆچی دوایی کرد

حاجییەکی کورد لەسەر کێوی عەرەفات کۆچی دوایی کرد


بەرپرسی تیمی ڕاگەیاندنی حاجییانی کوردستان، لە سعوودیە گیان لە دەستدانی حاجییەکی دیکەی کوردی، لەو وڵاتە ڕاگەیاند.



نەبەز ئیسماعیل، بەرپرسی تیمی ڕاگەیاندنی، حاجییانی کوردستان لە سعودیە ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31/ 8/ 2017 لەسەر کێوی عەرەفات حاجییەکی دیکەی ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد".



گوتیشی: "حاجیەکە ناوی (بەدیعە میرخان) ەو تەمەنی ٨٥ ساڵەو خەڵکی قەزای ئامێدییە لە پارێزگی دھۆک".

bas news-
Top