فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه: داعش ده‌یه‌وێت پێش لەناو چوونی زه‌ربه‌یه‌كى گه‌وره بوه‌شێنێت
موقه‌ده‌م هیمداد عومه‌ر، به‌رپرسی هه‌واڵگرى لیواى دووى پیاده له میحوه‌رى پێنجى ڕۆژئاواى كه‌ركووك ڕاگه‌یاند: "جمووجوڵى داعش له سنووره‌كه‌دا زۆر زیادى كردووه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ڕزگار كردنى قه‌زاى حه‌ویجه دوا كه‌وتووه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌و شوێنه زیادى كردووه، چونكه ده‌زانن دوا جێگه‌یان كه له عێراقدا مابێته‌وه حه‌ویجه‌یه".
به‌رپرسی هه‌واڵگرى لیواى دووى پیاده له میحوه‌رى پێنجى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، ده‌ڵێت: "داعش ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ى به‌یه‌كجارى كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بێت زه‌ربه‌یه‌كى گه‌وره بوه‌شێنیت، به‌ڵام ئێمه ڕێگرى له هه‌ر هه‌وڵێكى ئه‌وان ده‌كه‌ین كه بیانه‌وێت كردهوهكانیانى تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
شه‌وى سێشه‌ممه 29/8/2017
، چه‌كدارانى داعش له‌سنوورى گوندى (سه‌ید ئه‌حمه‌د)ى ناسراو به (علاغێر)، به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه كانى پێشمه‌رگه‌وه ڕاوه‌دوو نران
bas news-
