بوومەلەرزەیەکی دیکە هەرێمی کوردستانی هەژاند
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک هەرێمی کوردستانی هەژاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/8/31، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕای گەیاند: "ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:09 خولەک بە کاتی هەولێر بوومەلەرزەیەک بە دووری 10کم لە قەڵادزە و 36کم لە کۆیە و بەقووڵایی 10کم بە توندی 3.4 پلە بە پێی پێوەری رێختەر ڕوویدا.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەست بەو بوومەلەرزەیە کراوە.
لە چەند هەفتەی ڕابردوو، بوومەلەرزە چەند شارێکی هەرێمی کوردستانی هەژاند و برینداربوونی هاووڵاتیان و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
bas news-
